سەردێڕ:

ئێران: بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانمان

PM:12:51:09/09/2023

1724 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لەگەڵ بەشێک لە بڕگەکانی راگەیاندراوی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو لەبارەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی کۆکنین و بەردەوام دەبن لەسەر جێبەجێکرینی بەرنامەی ئەتۆمی.


رۆژی شەممە، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پەیوەست نابن بە بەشێک لە بڕگەکانی بەیاننامەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو کە لەبارەی راگرتنی چەکی ئەتۆمی وڵاتەکەیان بڵاویانکردووەتەوە و بەردەوام دەبن لە رێککەوتنەکانیان لەسەر ئەو پرسە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ دەستێوەردانێکی دەرەکی و فشارێکی سیاسی کاریگەری لەسەر سیاسەتە ئەتۆمییەکانیان نابێت.

ئەمەش لەدوای ئەوە دێت، ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو لە راگەیاندراوێکدا گرنگی بەشداریکردنیان لە دانوستان و گفتوگۆ و کۆبونەوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان لەبارەی پرسی چەکی ئەتۆمی ئێران و گرنگی پەباندبوونی ئەو وڵاتە بە زیاد نەکردنی رێژەی پیتاندنی یۆرانیۆم دووپاتکردەوە.













گەلەری