سەردێڕ:

جیۆلۆجی ئەمریکا: لە ١٠٠ ساڵی رابردوودا بومەلەرزەی لەو جۆرە بەهێز لە مەغریب رووی نەداوە

PM:12:42:09/09/2023

8540 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی جیۆلۆجی ئەمریکا رایگەیاند، قوڵایی بومەلەرزەکەی مەغریب ١٨.٥ کیلۆمەتر بووە و ئەوەش بەهێزترین بومەلەرزەیە کە لە ماوەی ١٠٠ ساڵدا لە ناوچەکە روویداوە.


رۆژی شەممە، ئاژانسی جیۆلۆجی ئەمریکا لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بومەلەرزەکەی مەغریب بە قوڵایی ١٨.٥ کیلۆمەتر و بە گوڕی ٧ پلە بووە و ناوەندەکەی شاری مەراکیش بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ١٠٠ ساڵی رابردودا تا ئێستا هیچ بەمەلەرزەیەک بە گوری ٧پلە لە ناوچەکەدا روینەداوە،

باسی لەوەشکردووە، پێشبینی دەکەن زیانێکی زۆر بەر خەڵکی ناوچەکە بکەوێت.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٢ پلەی رێختەر لە مەغریب روویداوە و زیاتر لەهەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە ١٢٠٠ کەسیش برینداربون.













گەلەری