تەنها لەمڕۆدا سێ ملیۆن گەشتیاری ئێرانی بەرەو پارێزگای نەجەف و کەربەلا بەرێکەوتوون بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی حسێنی و بەرێوەبەری فڕۆکەخانەی نەجەفیش دەڵێت، "٧٠٠ گەشتی ئاسمانی لە فرۆکەخانەکە تۆمارکراوە."
ئاژانسی هەواڵی فارس بڵاویکردەوە، لە ماوەی چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر سێ ملیۆن گەشتیاری ئێرانی بەرەو پارێزگای نەجەف بەرێکەوتوون بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی حسێنی.
ئاماژە بەوەشکراوە، پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری لەلایەن ئێران و عێراقەوە بۆ
پێشوازیکردن لە سەردانیکەرانی مەراسیمی چلەی حسێنی دابینکراوە و تا ئێستا هیچ پێشێلکارییەکی
ئەمنی تۆمارنەکراوە.
لەلایەکی دیکەوە رەعد محەمەداوی بەرێوەبەری جێبەجێکاری فڕۆکەخانەی
نێودەوڵەتی نەجەف رایگەیاند، تاوەکو ئێستا ٧٠٠ گەشتی ئاسمانی کە هەڵگری ٩٧ هەزار سەردانیکەری
شیعە بوون گەیشتوونەتە پارێزگای نەجەف.
شیعە مەزهەبەکان لە ٢٨ی مانگی ئابی هەموو ساڵێک روو لە پارێزگای نەجەف و
کەربەلا دەکەن بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی حسێنی.