سەردێڕ:

واڵ ستریت جۆرناڵ؛ سعودییە سوورە لەسەر بنیادنانی وێستگەی ئەتۆمی

PM:10:52:25/08/2023

2848 جار خوێندراوەتەوە

سەرەڕای ئەوەی سعودییە نایەوێت لە ژێر چەتری ئاسایشی ئەمریکادا دەربچێت، بەڵام هێشتا سوورە لەسەر جێبەجێکردنی پێشنیازەکەی چین لە بنیادنانی وێستگەی وزەی ئەتۆمی لە وڵاتەکەدا.


ڕۆژنامەی واڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لەزاری دوو بەرپرسی سعودی بڵاویکردەوە ، سعودیە بەردەوامە لە لێکۆڵینەوەکانی دەربارەی پێشنیازی وڵاتی چین بۆ بنیادنانی وێستگەی وزەی ئەتۆمی و بەراوردکردنی پێشنیازی هەر یەک لە وڵاتانی کۆریای باشور و فەڕەنسا.

دوو بەرپرسەکە ئاماژەیان بەوەشکردووە، سعودییە پێشنیازەکەی چین بە گونجاو دەزانێت بۆ بنیادنانی ناوچەیەک لە نزیک سنوری قەتەر و ئیمارات لە شانشینی عەرەبی.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو، مەرجی ئەمریکا بۆ دامەزراندنی وێستگەی ئەتۆمی لە سعودیە ئەوەیە نابێت سعودیە یۆرانیۆم بپیتێنێت و رێگری بکات لە بڵاوبوونەوەی وزەی ئەتۆمی.

بەرپرسە سعودیەکان ئاماژەیان بەوەشکرد، محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە لە ئەگەری نەگەشتن بە ئەنجام لە گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا، سوورە لەسەر جێبەجیکردنی پرۆژەکە ئەتۆمییەکە لەگەڵ چین.

سەرەڕای ئەوانەش سعودیە بە گەورەترین کڕیاری چەکی ئەمریکی دادەنرێت و هێشتا دەیەوێت لە ژێر چەتری ئاسایشی ئەمریکادا بمێنێتەوە.













گەلەری