سەرۆکی ئەرکانە هاوبەشەکانی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمریکا هەرگیز دەستبەرداری ناوچەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست نابێت و چەکدارانی داعش لە سوریا و هەندێک ناوچەی عێراق بوونیان هەیە و بە نیازن هێزی ئەمریکا لەو لەو ناوچانە زیاد بکەن.
مارک میللی سەرۆکی ئەرکانە هاوبەشەکانی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا رایگەیاند، ئەمریکا هەرگیز دەستبەرداری رۆژهەڵاتی ناوەراست نابێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، ناوچەکانی
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمریکا زۆر گرنگە و هەرگیز ئەمریکا لەو بیرکردنەوەدا نییە
کە واز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بهێنێت.
ئەوەشی خستەڕوو، گروپی چەکدارانی
داعش هێشتا بەتەواوی لەناو نەچوون و سەرەڕای لەناوبردنی سەرکردایەتییەکانیان چەندین
چەکداری ئەو گروپە لە بیابانەکانی سوریا و عێراق ماون و دەشڵێت، "ژمارەی
هێزەکانی ئەمریکا لەو ناوچانە لە زیابووندایە."
هێزەکانی سەر سوپای ئەمەریکا
لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان بە تایبەتی لە پارێزگاکانی دێرەزۆر و حەسیچە و
رەقە بوونیان هەیە و هاوکات لە ماوەیەدا هێزێکی نوێی ئەمریکا لە بەسڕە و هەولێر
جێگیرکران.