سەردێڕ:

بەشێکی سامانە سڕکراوەکانی ئێران لە عێراق دەگەڕێندرێتەوە

PM:07:43:25/08/2023

2204 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: جگەلە پارەکانیان لە کۆریا لەگەڵ ئەمریکا رێککەوتوون لەسەر گەڕاندنەوەی بڕێک سامانی سڕکراوی ئێران لە عێراق و وتیشی، "حەوت هێندەی پارە سڕکراوەکەمان بۆ گەڕاوەتەوە."


عەلی باقری یاریدەدەری سیاسی وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، جگە لە کۆریای باشور بەشێکی پارە سڕکراوەکانیان لە عێراقە و جگە لە پرسی سامانەکانی ئێران لە کۆریا، لەگەڵ ئەمریکا گفتوگۆیان لە بارەی سامانە سڕکراوەکانیان لە عێراقیش کردووە و ئەو پارەیەشیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە.

وتیشی، "حەوت هێندەی ئەو پارەیەمان بۆ گەڕاوەیەوە کە لە عێراق لێمان سڕکرابوو."

پێشتریش بەرپرسانی ئێران رایانگەیاندبوو، بەپێی بنەمای دەستووری ئێران لەگەڵ ئەمریکا رێکەوتوون کە دیلەکانیان لە مانگی ئەیلول ئازاد بکەن و تا ئێستاش شەش ملیار دۆلاری ئێران لە کۆریای باشورەوە گەرێندراوەتەوە.

لە ماوەی رابردوو ئێران و ئەمریکا رێککەوتن لەسەر ئازادکردنی چەند دیلێکی ئەمریکی لە ئێران و لە بەرامبەردا ئەمریکا سامان و پارەی سڕکراوی ئێران لە عێراق و کۆریای باشور دەگەرێنێتەوە.













گەلەری