PM:07:23:23/08/2023
2244 جار خوێندراوەتەوە
عێراق و ئەردەن یاداشتنامەیەی ئەمنی هاوبەشیان واژۆکرد و هاوکار دەبێت لە کۆنتڕۆڵکردنی سنوورە هاوبەشەکان و ئاسانکاری لە پێدانی ڤیزا و راهێنانی سەربازیی بۆ هێزە ئەمنییەکانی هەردوولا.
عەبدولئەمیر شەمەری وەزیری ناوخۆی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، یاداشاتنامەیەکی ئەمنی لە نێوان عێراق و ئەردەن واژۆکراوە و ئامانج لەو یاداشتنامەیە بەرەنگاربوونەوەی بەزاندنی سنوور و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولایە.
وەزیری ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم یاداشتنامەیە هاوکار دەبێت لە
کۆنتڕۆڵکردنی سنوورەکانی هەریەکە لە عێراق و ئەردەن و ئاسانکاری لە پێدانی ڤیزا و
پەرەپێدانی راهێنانی سەربازی.
لە ماوەی رابردوو چەندین جار بەپرسە حکومییەکانی ئەمریکا داوایان لە محەمەد
شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردبوو کە پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەردەن
بدات چونکە وڵاتێکی هاوپەیمانی ئەمریکایەوە و هەوڵبدات پەیوەندییەانی لەگەڵ ئێران
کەمبکاتەوە.