AM:10:10:19/08/2023
2240 جار خوێندراوەتەوە
وەزیرى دەرەوەى ئێران رایگەیاند: محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشینى سعودییە بانگێشتنامەیەکى تارانى قبوڵ کردووە و بڕیارە لە ماوەى داهاتوودا سەردانى ئێران بکات.
ئاژانسى هەواڵى تەسنیمی ئێران بڵاوى کردەوە، کە بۆ پتەوکردنى پەیوەندى نێوان هەردوو وڵات، وەزارەتى دەرەوەى ئێران بانگهێشتنى محەمەد بن سەلمان، شازادەى جێنشینى سعودییەى کردوو و ئەویش قبوڵى کردووە.
قبوڵکردنى سەردانەکە دواى
ئەوەدێت کە حسێن ئەمیر عەبدول ئیلاهیان، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە دوو رۆژى رابردوودا بە
سەردانێکى کورت گەشتە ریاز و لەسەر چەند بابەتێک لەگەڵ لایەنى سعودییە گفتوگۆى
کردووە.
ئێران و سعودییە لە مانگى
ئازارى ئەمساڵدا بە نێوەندگیرى چین رێککەوتن و گرژیی پەیوەندییەکانی نێوانیان تاڕادەیەک
خاوکردەوە.