سەردێڕ:

سەرەڕای شەڕی ناوخۆ؛ حکومەتی سوریا موچەی فەرمانبەرانی زیاد دەکات

PM:03:58:16/08/2023

2368 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆککۆماری سوریا دوو فەرمانی یاسایی واژۆ کرد کە تێیدا بڕیار دراوە کە موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینکراوانی حکومەتی سووریا بە رێژەی ١٠٠٪ زیاد بکرێت.


رۆژی چوارشەممە، ئاژانسى هەواڵى فەرمى سوریا"سانا" بڵاوى کردەوە، بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری سوریا بە دوو یاسا بڕیاریدا موچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و سەربازی و خانەنشینکراوانی وڵاتەکەی زیاد بکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە دەقی یاساکاندا هاتووە، ئەم زیادکردنە سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستیش بە هەموو شێوازەکانی دەگرێتەوە.

حکومەتى سوریا لەکاتێکدا موچەى فەرمانبەرەکانى زیاد دەکات، کە سەربارى ئەوەى ١٢ ساڵە لە جەنگدایە هیچ مانگێک موچەى دوانەخستووە و هەموو مانگێک لە وادەى خۆیدا دابەشى کردوە.













گەلەری