سەردێڕ:

بومەلەرزەیەک شاری ئامەدی هەژاند

PM:06:11:10/08/2023

3656 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا رایگەیاند، بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٢ شاری ئامەدی لە باکوری کوردستان هەژاند


ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەگوێرەی بەیاننامەیەک سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و فریاگوزاری تورکیا ' ئافاد' بڵاویکردووەتەوە، کاتژمێر ٣:٢٥ خولەکی دوای نیوەڕۆ بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٢ شاری ئامەدی باکوری کوردستانی هەژاند

لە بەیاننامەکەشدا هاتووە، بومەلەرزەکە ١٦.٨١ کم لە قوڵایی زەویدا روویداوە و لای خەڵکی ناوچەکە هەستیپێکراوە. تێیدا هاتووە،" بومەلەرزەکە زیانی گیانی نەبووە."

ئەمەش لەکاتێکدایە، ڕۆژی ٦ی شوباتی ۲۰۲۳ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ۷.۸ ڕیختەر باشووری تورکیا و ناوچەسنورییەکانی سوریای هەژاند لە ئەنجامی بومەلەرزەکەدا زیاتر لە ٥٠ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەک کەسیش لەژێر داروپەردووی رووخاودا رزگارکران.













گەلەری