هاوکات، لە کۆتا سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بۆ ئەبووزەبی ڕێککەوتنێکی ئابووری بە بەهای ٥٠ ملیار دۆلار لەگەڵ ئیمارات واژۆ کردووە.
بەگوێرەی داتاکان، وڵاتی ئەڵمانیا لە لیستی یەکەمی وڵاتاندا دێت کە کاڵای تورکی هاوردە دەکەن بە بڕی زیاتر لە ١٠ ملیار دۆلار لە ساڵێکدا و دوای ئەوەش ئەمریکا دێت بە زیاتر لە شەش ملیار دۆلار و عێراق، یەکێکە لەو وڵاتانەی کاڵا و خواردەمەنی و پۆشاک بە شێوەی سەرەکی لە تورکیاوە هاوردە دەکات.