فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانى ئەمەریکا رایگەیاند، زیاتر لە سێ هەزار سەربازیان لەچوارچێوەى پلانەکانى وەزارەتى بەرگرى ئەمەریکا (پێنتاگۆن) رەوانەى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کردووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، هێزی دەریای ئەمەریکا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس (تویتەرى پێشوو) رایگەیاند، سێ هەزار سەربازی مارینزى ئەمەریکا لە رێگای کەشتی جەنگی هێرشبەرى وشکاوەکەى بەناوى (باتان) و کەشتى دابەزێنەرى سەربازى بەناوى (کارتەر) گەیشتوونەتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
هەریەک
لە کەو کەشتیانە لە توانایان دا هەیە، نزیکەى ٢٠ فڕۆکەى هێلیکۆپتەر و فڕۆکەى ئێم ڤى-٢٢
ئۆسبرى و فڕۆکەى جۆرى هاریەرى شەڕکەر لە جۆرى AV-8B، و چەند بەلەمێکى شەڕکەر هەڵبگرن.
فەرماندەیى ناوەندى
هێزەکانى ئەمەریکا ئاماژەى بەوەکردووە، هێزی زیاتری ئاسمانی و دەریای دەنێرنە ناوچەکە
و تواناى سەربازى بۆ هێزەکانى ئەمەریکا لەناوچەکە زیاد دەکەن.
دوای ناردنی سەربازەکان بۆ
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لوید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمەریکا بڕیاری دا بە بڵاوەپێکردنی
کەشتی جەنگی USS Tomas و فڕۆکەیF-35 وF-16 لە
ناوچەکە.
هاوکات لە مانگی تەمموزدا،
بەرپرسێکی باڵای ئەو وڵاتە رایگەیاندبوو، سەرەڕای هەژموونى چین و ئێران و روسیا تاکو
ئێستا مەترسی گرووپە چەکدارییەکانیش لەو ناوچەیە ماوە و لەبەرئەو هۆیەش تاکو ئێستا
ئەمەریکا چاوی لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ماوەبەتایبەتى لە سوریا.
ئەوە
لە کاتێکدایە، چالاکى ئۆپەراسیۆن و سەرکردایەتی کردنى هێزەکانى ئەمەریکا لە
رۆژهەڵاتى ناوەڕاست خۆى دەبینێتەوە بە درێژایی دوو ملیۆن و نیو میلى چوارگۆشە، کە
هەریەکە لە کەنداوى عەرەبى و کەنداوى عومان و دەریاى سوور و بەشێک لە زەریاى هیندى
و سێ کوچکەى گەرووى هورمز و کەناڵى ئاوى سوێس و گەرووى بابولمەندەب دەگرێتەوە.