تە‌قینەوە‌یە‌ك له سایلۆیە‌كی به‌نده‌ری دەرینجە له قەزاى كۆجایلی سەربە پارێزگاى ئیزمیت لە رۆژهەڵاتى ئیستەنبوڵى توركیا رووی دا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان بریندار هەیە.
میدیای توركی رایانگه‌یاند، پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له سایلۆیه‌كی دانه‌وێڵه له به‌نده‌رى قەزاى كۆجایلی سەربە پارێزگاى ئیزمیت لە رۆژهەڵاتى ئیستەنبوڵى توركیا رووی دا.
ئاژانسى
ئەنادۆڵوى تورکى ده‌ڵێت: "به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان له ئه‌نجامی
ته‌قینه‌وه‌كه‌دا ١٠ كه‌س بریندار بوون كه برینی دوانیان سه‌خته".
ئاماژه‌ی
به‌وه‌داوە، ته‌قینه‌وه‌كه تاکو راده‌یه‌ك به‌هێز بووه و به‌هۆیه‌وه په‌نجه‌ره‌ی
به‌شێك له خانووه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌كه‌ی شكاندووه.
دواتر
هێزه‌كانی پۆلیس و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه و فریاکەوتنى تورکیا ناسراو بە (ئافاد)
ره‌وانه‌ی شوێنی رووداوه‌كه كراون و تاکو ئێستاش هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه نه‌زانراوه.
ئەوە لەکاتێکدایە، ساڵی رابردوو
یەکەمین کەشتی دانەوێڵە لە ئۆکرانیاوە گەیشتە ئەو بەندەرە و تەقینەوەکەی ئەمڕۆش لە
یەکێک لە سایلۆکانی گەنم رویداوە.