سەردێڕ:

وەزارەتی دەرەوەی ئێران؛ لەبارەی کێڵگەی غازی دۆرا هۆشداری دەدات

کێڵگەی غازی دۆرا
PM:02:25:07/08/2023

3288 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەو کێشانەی لە رێککەوتنی کێڵگەی غازی دۆرا دا هەیە کە لەنێوان سعودیە و کوەیت واژۆکراوە لەڕێگەی گفتوگۆی یاساییەوە چارەسەردەکەن و وەبەرهێنان لە کێڵگەکەدا دەکەن.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە میدیا ناوخۆییەکانی وڵاتەکەی راگەیاند، لەماوەی چەند رۆژی رابردوو سعودیە و کوەیت داوایان لە وڵاتەکەی کردووە سەبارەت بە خاوەندارێتی کێڵگەی غازی دۆرا دانوستانیان لەگەڵدا بکەن.

پێشتر، سعودیە و کوەیت جەختیان لەوەکردەوە کە تەنها ئەو دوووڵاتە مافی بەکارهێنان و خاوەندارێتی کردنی سامانە سروشتییەکانی کێڵگەی دۆرایان هەیە و کە موڵکی هاوبەشی نێوان ئەو دوو وڵاتەیە، بەڵام بەپێی بڕگەکانی یاسای نێودەوڵەتی داوایان لە ئێران کردووە دانوستانیان لەگەڵدا بکات.

لەبارەی هەڵوێستی کوەیتەوە، سەعد بوراک وەزیری نەوتی ئەو وڵاتە باسی لەوەکرد، پێویستە ئێران سنوورە دەریاییەکانی خۆی دیاریبکات تاوەکو بەپێی یاسای نێودەوڵەتی مافی وەبەرهێنان و خاوەندارێتی کردن لە کێڵگە غازییەکەدا وەربگرێت.

ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە مانگی کانونی دووەمی ساڵی رابردوو رێککەوتننامەیەک لەنێوان کۆمپانیای 'ئارامکۆ'ی سعودیە و کۆمپانیای نەوتی کوەیت بۆ پەرەپێدانی کێڵگەی غازی هاوبەشی دۆرا کە رۆژانە بەبڕی یەک ملیار پێ سێجا غاز بۆ هەردوو وڵات دابیندەکات، واژۆکرا.













گەلەری