PM:10:17:06/08/2023
6064 جار خوێندراوەتەوە
شەپۆلێکى بەهێزى باران و تەرزە شارى ئەبهاى سعودیەى گرتووەتەوە و بەهۆیەوە ژمارەیەکى زۆر لە گەشتیاران سەردانى ناوچەکە دەکەن.
ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیاکانى سعودیە بڵاویانکردەوە، لە کاتێکدا شەپۆلێکى بەهێزى گەرما رووى لە زۆرینەى ناوچەکانى ئەو وڵاتە و وڵاتانى ناوچەکە کردووە، شەپۆلێکى باران بارین رووى لە شارى ئەبها کردووە و بڕیکى زۆر تەرزە لە شاخى عەسیر باریوە و سپى پۆشى کردووە لە کاتێکدا شاخەکە بە رەنگى رەش بەناوبانگە.
میدیاکانى
سعودیە ئاماژەیان بەوەشکردوە، بارینى باران و تەرزە لە ئەبها کاردانەوەى زۆرى لە
تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردووە و ژمارەیەکى زۆر لە گەشتیاران و دانیشتوانى
دەوروبەر روویان لە شارەکە کردووە و چێژیان جوانى سروشت و هەواى فێنکى ناوچەکە
وەرگرتووە.
شارى ئەبها
دەکەوێتە باشوورى خۆرئاواى سعودیە لە نزیکە دەریاى سور، بەناوبانگە بەوەى کە
کەشوهەواى فێنک و سروشتى جوانى هەیە.