PM:08:01:03/08/2023
2704 جار خوێندراوەتەوە
بە بڕیاری سەرۆکایەتی تورکیا مەتین جۆراک وەک سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای گشتی تورکیا دامەزرا و بووە جێگیرەوەی یەشار گیولەر کە لە ئێستادا وەزیری بەرگرییە.
نوسینگەی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ ئەنجوومەنی سەربازی باڵا کۆبوویەوە و هەریەکە لە جەودەت یەڵمازی جێگری سەرۆک کۆمار و یەڵماز تونجی وەزیری داد و محەمەد شیمشەکی وەزیری گەنجینە و هاکان فیدان وەزیری دەرەوە ئامادەبوون
ئاماژە بەوەشکراوە، لە
کۆبوونەوەی سەرۆک کۆمار لەگەڵ ئەنجوومەنی سەربازی باڵا بڕیاردراوە مەتین جۆراک وەک
سەرۆکی دەستەی ئەرکانی گشتی سوپای تورکیا دابمەزرێت.
بەم شێوەیە مەتین جۆراک
دەبێتە شوێنگرەوەی یەشار گویلەر کە لەکابینەی نوێی حکومەتی تورکیا بووە بە وەزیری
بەرگری.
مەتین جۆراک سەربازێکی
تورکییە و لە ساڵی ١٩٦٠ لە دایکبووە و لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٣ وەک فەرماندەی
دووەمی سوپای تورکیا کاری کردووە و خەڵکی شاری ماردینی باکوری کوردستانە و دەرچووی
ئەکادیمیای سەربازی تورکیایە.