سەردێڕ:

عێراق و کوەیت جەخت لە کۆتایهێنان بە کێشە سنورییەکانیان دەکەنەوە

کۆنفڕانسی رۆژنامەنووسی وەزیرانی دەرەوەی عێراق و کوەیت
AM:11:35:31/07/2023

2468 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ هاوتا كوەیتییەكەی کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی ژمارەیەک پرسی گرنگ کرد و جەختیان لەسەر کۆتایهێنان بە کێشەى سنوورە ئاوییەکانیان کردەوە.


فواد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا لەگەڵ سالم سەباح هاوتا كوەیتییەكەی لە بەغدا رایگەیاند، گفتوگۆیان لەسەر کاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و چۆنیەتی كۆنترۆڵكردنی کردووە.

وتیشی، دۆسیەی دیاریكردنی سنوورەكان گفتوگۆی لەسەر كرا و رێككەوتن كراوە کە لیژنەكان بەردەوام بن لە كۆبوونەوە لەسەر دۆسیەکە و جەختیان لەسەر كۆتاییهێنان بە كێشە سنوورییەكان كردەوە لە نێوان عێراق و كوەیتدا.

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆسیەی نەوت و كێڵگە هاوبەشەكان بەشێك بوون لە گفتوگۆكانیان و بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسەش تەنها ڕێگە گفتوگۆیە.

لای خۆیەوە سالم سەباح وەزیری دەرەوەی كوەیت ڕایگەیاند، پێویستە كاركردن لەسەر كۆتاییهێنان بە دۆسیەی دیاریكردنی سنوورە دەریاییەكان بەردەوامبێت، وتیشی، لەگەڵ لایەنی عێراقی بە تەواوی هاوڕابوون لەسەر بۆچوونەکانیان.

دوای زیاتر لە ٣٠ ساڵ لە داگیرکردنی کوەیت، ساڵی ٢٠٢١ عێراق کۆتا بڕى قەرەبووی بە کوەیت دایەوە کە زیاتر لە ٥٢ ملیار دۆلار بوو.













گەلەری