AM:10:40:31/07/2023
2460 جار خوێندراوەتەوە
ئاژانسی فەرمی ئێران بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان لە باکووری ئەو وڵاتە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ئەمڕۆ دووشەممە، ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، فڕۆکەیەکی مەشق و راهێنان لە شاری کەرەجی سەربە پارێزگای ئەلبورز کەوتووەتە خوارەوە.
دەشڵێت،
فڕۆکەکە لە فڕۆکەخانەی پەیام لە شاری کەرەج کەوتووتە خوارەوە و بەهۆیەوە دوو کەس
گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات،
هیچ زانیارییەکی لەبارەی هۆکاری کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە نەخستووەتەڕوو، ئەو
ئاژانسە باسی لەوەکردووە، لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێ کردووە.