سەردێڕ:

لە رووداوێکی تەقەکردن دا لە ئێران؛ چوار پۆلیس کوژران

PM:07:09:23/07/2023

2860 جار خوێندراوەتەوە

میدیای ئێران بڵاویان کردووەتەوە، لەشەقامێکی شاری زاهیدان لە پارێزگاى سیستان و بەلوجستان دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتومبیلێکی پۆلیس کراوە و بەهۆیەوە چوار پۆلیس کوژراون.


ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاوی کردەوە، لەشاری زاهیدان لە پارێزگاى سیستان و بەلوجستان دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلی پۆلیس کراوە و بەهۆیەوە چوار پۆلیس کوژراون و لێکۆڵینەوەکان لەو رووداوە دەستیان پێکردووە.

بەپێی میدیا ئێرانییەکان، تاکو ئێستا ناسنامەی تەقەکەرەکان ئاشکرا نەبوون، بەڵام لێکۆڵینەوەکان لەوبارەیەوە دەستیان پێکردووە.

رووداوی تەقەکردنەکەی ئەمڕۆ دوای ئەوەدێت، بەهۆی تەقەینەوەیەکەوە لە بنکەیەکی پۆلیس لە شاری زاهیدان دوو پۆلیس گیانیان لەدەست دا.

پارێزگای سیستان و بەلوجستان، یەکێکە لە هەژارترین پارێزگاکانی ئێران و بە رێڕەوێکی سەرەکی گواستنەوەی ماددە هۆشبەرەکان دادەنرێت.













گەلەری