سەردێڕ:

ئەمریکا هێزی دەریایی زیاتر رەوانەی ناوچە ئاوییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

AM:10:11:21/07/2023

2248 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا یەکەی سەربازی دەریایی رەوانەی ناوچەی ئاوییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی لەگەڵ ئێران چەند کێشەیەکی جوڵەی بازرگانی دەریاییان بۆ دروستبوو.


وەزارەتی بەرگری ئەمریکا "پێنتاگۆن" راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، وەک وەڵامێک بۆ هەوڵەکانی ئێران کە هەڕەشەی لەسەر جموجۆڵی بازرگانی دەریایی دروستکردبوو لە گەروی دەریایی هورمز بە بڕیاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا یەکەی سەربازی دەریایی لە ناوچە ئاوییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی سەر بە فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا بڵاوپێبکات.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە رێگەی ئەو بڕیارەوە ئەمریکا پابەندبوونی خۆی لە گرەنتیکردنی ئازادی کەشتیوانی و رێگری کردن لە چالاکی ئێرانی لە پێناو سەقامگیری ناوچە ئاوییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەسەلمێنێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەردەوام دەبن لە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمان و پابەندن بە بەرقەرارکردنی ئازادی بازرگانی و رێکاری گونجاو بەرامبەر ئەو هەڕەشانە دەگرنە بەر کە بەرەنگاری ئەو کەرتە دەبێتەوە ئەویش بەپێی یاسا و سیستەمی نێودەوڵەتی.

لە ماوەی رابردوو ئێران چەند جارێک کێشەی بۆ جوڵەی بازرگانی دەریایی لە ناوچە ئاوییەکانی نزیک کەنداوی عەرەبی دروستکردووە و لە مانگی رابردوو ئەمریکا هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی کەشتتیەکی نەوتی عومانی لەلایەن ئێرانەوە پوچەڵکردەوە.













گەلەری