راسموس پالودان ئەو کەسەى قورئانى پیرۆى سووتاند
AM:11:38:20/07/2023
3812 جار خوێندراوەتەوە
دادگای هەشتەمی سزاکانی ئەنقەرەى پایتەختى تورکیا، فەرمانی دەستگیر کردنی بۆ راسموس پالودان، ئەو کەسەی لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا ساڵى رابردوو، لە ستۆکهۆڵمى پایتەختى سوید، قورئانی سوتاند، دەرکرد.
سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنقەرە لێکۆڵینەوەی لەبارەى بکەری سوتاندنی قورئان بە تۆمەتی "سوکایەتی کردنی ئاشکرا بە بەها ئاینییەکان" دەست پێ کردووە و تاکو ئێستاش بەردەوامە.
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکەدا،
سەرۆکی داواکاری گشتی بۆ وەرگرتنی وتە، داوای دەستگیرکردنی بۆ ناوبراو دەرکردوە و
دەسەڵاتی دادوەریش پاش هەڵسەنگاندنی داواکارییەکە، فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پالودان
دەرکرد.
ئەوە
لە کاتێکدایە، راسموس پالودان ئەو چالاکوانە دانمارکییەى کە لە مانگى کانوونى
دووەمى ساڵى رابردوو، لە سوید کۆپییەکى قورئانى سووتاند، پێشتریش لە ساڵى ٢٠٢٠، بەهەمان
شێوە کۆپییەکى قورئانى سووتاند و بەهۆیەوە خۆپیشاندانى موسوڵمانەکانى نیشتەجێى ئەو
وڵاتەى لێکەوتەوە و پێکدادان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانى پۆلیس درووست بوو.