سەردێڕ:

کەشتییەکی بارهەڵگر بە زیاتر لە ٥٢ هەزار تەن گەنم گەیشتە عێراق

PM:11:48:02/06/2023

3676 جار خوێندراوەتەوە

کۆمپانیای گشتی بۆ بازرگانی دانەوێڵەی سەر بە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، کەشتی گلۆرگس بە ٥٢ هەزار و ٤٠ تەن گەنمەوە لە بەندەری مینا لە ئوم قەسر لەنگەری گرتووە.


حەیدەر نوری کەرعاوی بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، کەشتی بارهەڵگری گلۆرگس کە گەنمی ئوستراڵی هەڵگرتووە گەیشتە بەندەرەکانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشدا، هاوردەکردنی ئەو بڕە گەنمە لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستانەدایە کە لەمانگی شوباتی ئەم ساڵدا لەگەڵ وڵاتی ئوسترالیا واژۆکراوە.

وتیشی، وەزارەتی بازرگانی بەردەوام دەبێت لە کڕینی بەرهەمی گەنمی جوتیارانی ناوخۆیی بە ئامانجی دابینکردن و پڕکردنەوەی پێداویستی گەنم لە وڵاتدا.

حەیدەر نوری کەرعاوی باسی لەوەشکرد، کەشتی گلۆرگس لە کەناری ژمارە ٣ لە بەندەری مینا لە ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە لەنگەری گرتووە و پرۆسەی داگرتنی گەنمەکە دەستی پێکردوە بە گوێرەی ئەو پێوەرانەی لەلایەن بەشی کڕینی دانەوێڵەوە دانراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەردەوام کەشتییەکان لە وادەی دیاری کراوی خۆیاندا کە دانەوێڵەیان بارکردووە دەگەنە بەندەرەکانی وڵات و بەمەش لەگەڵ کڕینی گەنمی ناوخۆ پێداویاتی وڵات بۆ دانەوێڵە دابین دەکەن.

بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە ئەوەشی ئاشکرا کرد، تاوەکو ئێستا کۆمپانیاکەیان توانیویەتی بڕی ١٥٠ هەزار تەن گەنمی هاوردەکردووە بە ئامانجی پشتیوانی کردنی عەمبارکردنی دانەوێڵە لە چوارچێوەی پلانی ستراتیجی وڵاتدا.

کـ - ئـ













گەلەری