سەردێڕ:

نوێترین لێدوانی وەزیری نەوت لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە

PM:11:20:02/06/2023

16784 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ تورکیا بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.


ئەمڕۆ هەینی، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق لەبارەی چەند پرسێکەوە بۆ میدیاکان دوا و رایگەیاند، بەردەوامن لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ تورکیا بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکخراوی ئۆپێک پڵەس دوودڵ نابێت لە بڕیاردانەکان بۆ سەقامگیری بازاڕی نەوت.

وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەشکرد، ئۆپێک پڵەس سەلماندویەتی کە بە دروستی بازاڕ دەخوێنێتەوە و بڕیارەکانی لەبەرژەوەندی سەقامگیری بازاڕی نەوتدایە.

لێدوانەکانی وەزیری نەوتی عێراق لەکاتێکدایە، بڕیارە رۆژی یەکشەممە، وڵاتانی ئۆپێک پڵەس بە سەرۆکایەتی سعودیە لە بارەگای سەرەکی رێکخراوەکە کۆببنەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ساڵی ٢٠٢٠ەوە ئەوە دووەمین کۆبونەوەی ئەو رێکخراوەیە و بەپێی راگەیاندراوی میدیا جیهانییەکان کۆبوونەوەکە هەوڵێکە بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا ئەوەش دوای ئەو دابەزینەی نەوت بەخۆیەوە بینی.













گەلەری