سەردێڕ:

لە هەولێر منداڵێکی تەمەن چوار رۆژە دۆزرایەوە

PM:09:40:02/06/2023

6104 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە پۆلیسی هەولێر بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ناحیەیی رزگاری سەر بە پارێزگای هەولێر منداڵێکی تەمەن چوار رۆژە لە خانوویەکی تەواو نەکراو دۆزراوەتەوە.


ئەمڕۆ هەینی، چاوگێکی پۆلیسی هەولێر بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەڕەکی گوڵان لە ناحیەی رزگاری سەر بە پارێزگای هەولێر منداڵێکی کچ کە تەمەنی تەنها چوار رۆژە دۆزراوەتەوە.

 

ئاماژە بەوەشدراوە، منداڵەکە لە خانوویەکی تەواونەکراودا دۆزراوەتەوە و لە ئێستادا رەوانەی نەخۆشخانەی لە دایکبوونی هەولێر کراوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا سێ منداڵ لە شاری هەولێر بەو شێوازە بەجێهێڵدراون کە دوانیان کچ بووە و یەکێکیان کوڕبووە.




رزگار کۆچەر- هەولێر

 













گەلەری