سەردێڕ:

وەزیری دەرەوەی ئێران: پەیوەندی دەکەین بە رێکخراوی هەماهەنگی شەنگەهای

PM:04:26:02/06/2023

2252 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، وڵاتەکەی پەیوەندی بە رێکخراوی شەنگەهای بۆ هەماهەنگی ئابوری و سیاسی دەکات و چەند رێکارێکی تایبەت بەو پرسە گیراوەتە بەر و لە مانگی داهاتوو لەگەڵ سەرۆکایەتی ئێران گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.


ئاژانسی تەسنیمی ئێران بڵاویکردەوە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهییان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاندووە، چەند رێکاری تایبەت بە پەیوەندیکردنی ئێران بە رێکخراوی نێودەوڵەتی شەنگەهای بۆ هەماهەنگی ئابوری و سیاسی گرتووەتە بەر.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکارەکانی پەیوەندی کردنی ئێران بەو رێکخراوە هەماهەنگییە لە کۆبوونەوەیک کە بڕیارە لە مانگی تەمموز لەگەڵ ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران بکرێت ئەنجام دەدرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو رێککەوتنانەی لە ساڵی رابردوو لە نێوان ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران و هەیسەم بن تارقی شای عومان لە بواری وزە و ئابوری واژۆ کراوە دەچیتە بواری جێبەجێکردنەوە.

رێکخراوی نێودەوڵەتی شەنگەهای بۆ هەماهەنگی ئابوری و سیاسی لە ساڵی ٢٠٠١ لە چین لەسەر دەستی شەش دەوڵەتی ئاسیا کە بریتین لە چین و کازاخستان و قیرغستان و روسیا و تاجیکستان و ئۆزباکستان دامەزراوە.

لە چوارچێوەی پتەوکردنی سیاسەتی ئاڵوگۆڕکردنی متمانە و باشترکردنی دراوسێیەتی نێودەوڵەتی و پشتیوانکردن لە ئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی بازرگانی ماددەی هۆشبەر و توندرەوی ئاینی و نەتەوەیی و بوارەکانی دیکەی وەک سیاسەت و بازرگانی و ئابوری کاردەکات.













گەلەری