بڕیارە، بەم نزیکانە هەردوو سەرۆکی روسیا و ئۆکرانیا، سەردانی تورکیا بکەن و لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیادا کۆببنەوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنى رێککەوتنى ئاسانکارى بۆ بازرگانى دانەوێڵە.
رۆژنامەی حوریەت دەیلی نیوزى تورکیا بڵاویکردەوە، بڕیارە هەردوو سەرۆکی روسیا و ئۆکرانیا دوو سەردانی جیاواز بۆ تورکیا بکەن و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کۆببنەوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی
بەوەشکردووە، سەردانی ڤلادمیر پوتنی سەرۆکی ڕوسیا و ڤۆڵۆدێمیر زلێنسکی سەرۆکی ئۆکرانیا
و کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی جەنگی نێوان هەردوو
وڵات و چارەنووسی ڕێککەوتنی هەناردەکردنی دانەوێڵە و قەیرانەکانە.
هاوکات، مانگی ڕابردوو
مۆسکۆ هۆشداریدا کە ڕێککەوتنی دانەوێڵە لە مەترسیدایە ئەگەر ئاستەنگەکانی بەردەم هەناردەکردنی
تێنەپەڕێنرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە،
ئەو ڕێککەوتنی دانەوێڵەیە لە ئیستانبوڵ لەلایەن ڕوسیا و ئۆکرانیا و تورکیا و نەتەوە
یەکگرتووەکانەوە واژۆ کرا، کە ڕێگە بە هەناردەکردنی دانەوێڵە دەدات لە سێ بەندەری
ئۆکرانیا لەسەر دەریای ڕەش.