سەردێڕ:

بە مووشەک و درۆن روسیا هێرشی کردە سەر پایتەختی ئۆکرانیا

PM:12:03:02/06/2023

1928 جار خوێندراوەتەوە

روسیا لە رێگەی مووشەکی کروز و فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە هێرشی کردە سەر کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و سیستەمی بەرگری ئەو وڵاتە توانی ٣٠٠ هێرشی روسیا پووچەڵبکاتەوە.


کاربەدەستانی ئۆکرانیا لە تێلەگرام راگەیەنراوێکیان بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، روسیا لە رێگەی فرۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردووەتە سەر کیێڤی پایتەختی وڵاتەکە و لە هەمان کاتدا چەند مووشەکێکی کروزی ئاڕستەی ئەو شارە ئۆکرانییە کردووە.

ئاماژەیان بەوەشدا، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هێزەکانی بەرگری ئاسمانی ئۆکرانیا ٣٠ مووشەک و درۆنی روسیایان لە ئاسمانی دەوروبەری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا تێکشکاندووە.

ڤیتاڵی کلیتشکۆ سەرۆکی شارەوانی کیێڤ لە بارەی دوو هێرشەکەی ئەمرۆی روسیا دەڵێت، "هیچ پەیوەندییەکی پەیوەست بە خزمەتگوزاری فریاکەوتن و رزگارکردن نەبووە."

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئۆکرانیا بەردەوام رەخنە لە سیستەمی بەرگرییە ئاسمانییەکانی دەگرێت بەوەی لە کاتی تێکشکاندی مووشەک و درۆنەکان پاشماوەکانی دەکەوێتە ناوشارەکانی ئۆکرانیا.













گەلەری