سەردێڕ:

دادوەرەکانى یەکێتى و پارتى واژۆیان لەسەر بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى نەکرد

AM:10:19:02/06/2023

2108 جار خوێندراوەتەوە

هەردوو دادوەرەکەى یەکێتى و پارتى لە دادگاى فیدراڵى عێراق واژۆیان لەسەر بڕیارەکەى دادگا نەکرد سەبارەت بە نایاساییبونى درێژکردنەوەى تەمەنى پەرلەمانى کوردستان.


لە بڕیارێکدا دادگاى فیدراڵى عێراق بڕیاریدا کە درێژکردنەوەى خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان نادەستورى و نایاساییە و بەوەش ئەم خولەى پەرلەمانى کوردستانى هەڵوەشاندەوە و کابینەى نۆیەمى حکومەتى کرد بە کاربەرێکەر.

سکاڵاکە لەسەر داوایەکى نەوەى نوێ بوو کە سێ رۆژ دواى درێژکردنەوەى تەمەنى خولى پێنجەم لەسەر سەرۆکى پەرلەمان تۆمارى کردبوو.

خولى پێنجەمى پەرلەمانى کوردستان لە رۆژى ٦ى ١١ى ٢٠١٨ دەستبەکاربوو و پێویست بوو رۆژى ٦ى ١١ى ٢٠٢٢ تەواو بووبووایە، بەڵام بەهۆى ترسى یەکێتى و پارتییەوە لە هەڵبژاردن ناچاربوون خولەکە بە نایاسایی درێژبکەنەوە.













گەلەری