سەردێڕ:

ئەردۆغان: بە هیچ شێوەیەک تورکیا ناگەڕێتەوە بۆ سیستەمی پەرلەمانی

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی تورکیا
PM:11:30:31/05/2023

6832 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی جارێکی دیکە سیستەمی پەرلەمانی پەیڕەو ناکاتەوە کە حکومەتێکی ناسەقامگیری دروست دەکرد و دواتر دەکەوت.


ئەمڕۆ چوارشەممە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری هەڵبژێردراوی تورکیا رایگەیاند، ئەنجامی هەڵبژاردنەکان دەریخست، هاوڵاتیانی تورکیا پاڵپشتی لە سیستەمی کۆماری دەکەن لە وڵاتدا نەک پەرلەمانی.

جەختی لەوە کردەوە، جارێکی دیکە تورکیا ناگەڕێتەوە بۆ سیستەمی پەرلەمانی، کە تیایدا حکومەت بۆ شەش تاکو حەوت مانگ پێکدەهێندرا بە ناسەقامگیری و دواتر حکومەتەکە دەکەوت بۆیە وڵاتەکە ئەو سیستمە پەیڕەو ناکاتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، روبەڕوبونەوەی نێوان سیاسییەکان و دامەزراوەکانی حکومەت یەکێک بوو لەو کێشانەی روبەڕوی تورکیا بوەتەوە و بوەتە هۆی لە دەستدانی کات و چەندین ملیار دۆلار.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە رۆژی ٢٨ی ئایار لە دووەم گەڕی هەڵبژاردندا رەجەب تەیب ئەردۆغان توانی ١٣هەمین خولی هەڵبژاردنی تورکیا بباتەوە و بەسەر کەمال کڵیچدارئۆغڵوی رکابەریدا سەربکەوێت بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە بوەوە بە سەرۆکی کۆماری تورکیا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆتا هەڵبژاردندا توانی لە ٥٢٪ی دەنگەکان بە دەست بهێنێت.













گەلەری