سەردێڕ:

راپۆرتێکی نهێنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم رێژەی یۆرانیۆمی کۆگاکراوی ئێرانى ئاشکرا کرد

PM:11:29:31/05/2023

3856 جار خوێندراوەتەوە

بە پێی ئاژاسنی فرانس پرێس، رێژەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران کە مادەیەکە لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمدا بەکاردەهێنرێت گەیشتووەتە چوار هەزار و ٧٤٤ کیلۆگرام.


ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، بە پێی راپۆرتێکی نهێنی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لە رێکەوتی ١٣ی ئایار رێژەی یۆرانیۆمی پیتێنراوی یەدەگ کراوی ئێران گەیشتوەتە چوار هەزار و ٧٤٤ کیلۆگرام، لە کاتێکدا رێژەی دیاریکراو لە رێککەوتنەکە ٢٠٢,٨ کیلۆگرامە.

ئەمەش بە مانای ئەوەدێت لە دوای کۆتا راپۆرتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بڕی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بە رێژەی ٩٨٣,٧ کیلۆگرام زیادیکردوە.

لە کۆتا راپۆرتی ئاژانسەکە هاتوە، ئێران مەرج و سنورەکانی پەیوەست بە چالاکی ئەتۆمی نوسراو لە رێککەوتنی ٢٠١٥ی تێپەڕاندوە و لێکۆڵەران ئێستا هیچ پرسیارێکیان نییە لە بارەی تەنۆلکەکانی ئەو یۆرانیۆمەی بە رێژەی ٨٣,٧٪ لە بنکەی فۆردو لە ژێر زەوی پیتێنراوە.













گەلەری