زۆربەی بازاڕی پشکە بازرگانییەکان لە کەنداو روویان لە نزمی کرد ئەویش بەهۆی کاریگەری نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە داتا ئابورییە پێشبینیکراوەکانى چین، ئەوەش پێش ئەوەی ویلایەتە یەکگرتوەکانى ئەمەریکا دەنگ لەسەر بەزرکردنەوەی رێژەی قەرزی ناوخۆ بدات.
ئەمشەو بەکاتى هەرێمى کوردستان کۆنگرێسی ئەمەریکا دەنگ بە پڕۆژەیاسای بەرزکردنەوەی رێژەی قەرزە حکومییەکان دەدات و ئەوەش هەنگاوێکی جدییە بۆ خۆ بەدوور گرتن لەو مەترسییانەی هەڕەشە لە سەقامگیری ئابوری دەکەن.
نرخی نەوت لە بازاڕە جیهانییەکان
کەمبووەوە ئەوەش ئامڕازی سەرەکی بازاڕە داراییەکانە لە وڵاتانی کەنداو و زیاتر لە
٢٪ی هێزی دۆلارە، ئەمەش لە کاتێکدا داتا داراییە لاوازەکانی چین کە گەورەترین
هاوردەکاری نەوتە نیگەرانییان لەسەر خواست دروست کردووە.
پێنوێنى سەرەکی لە بۆڕسەى سعودییە
بە رێژەی زیاتر لە ١٪ بۆ ١١ هەزار و ١٤ خاڵ دابەزیوە، ئەوەش لەگەڵ نزمبوونەوەی پشکی
بانکی راجحی بە رێژەی ١,٣٪ و پشکی بانکی ریاز بە رێژەی ٢,٨٪.
ئەحمەد نەجم سەرۆکی توێژینەوەکانی
بازاڕ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفەریقا لە ماڵپەڕی ئێکس ئێس رایگەیاند،
بازاڕی پشکە بازرگانییەکانی سعودییە نزمبوونەوەی تۆمارکردووە.
ئاماژەی بەوەشدا، دەکرێت
هێمای بازرگانی سەرەکی بە ئاشکرایی بمێنێتەوە لەسەر گەشەسەندنی بازاڕەکانی وزە.