سەردێڕ:

ئێران پاسپۆرتێکی تایبەت بە مەراسیمی چلەی ئیمامى حوسەین دروست دەکات

ئەحمەد رەزا رادان فەرماندەی هێزی ئاسایشی ناوخۆی ئێران
PM:10:42:31/05/2023

3012 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی ئاسایشی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، پاسپۆرتێکی نوێ و تایبەت بۆ ئەو کەسانە دروست دەکرێت بە مەبەستی رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسەین سەردانی عێراق دەکەن.


ئاژانسی میهری ئێرانی بڵاویکردەوە، ئەحمەد رەزا رادان فەرماندەی هێزی ئاسایشی ناوخۆی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند، لە هەوڵدان بۆ دابین کردنی ئاسانکاری تایبەت بۆ ئەو کەسانەی بە مەبەستی مەراسیمی چلەی ئیمامى حوسەین سەردانی عێراق دەکەن و هەڵدەستن بە دروست کردنی پاسپۆرتی تایبەت بەو رێوڕەسمە و لەو بارەیەوە لەگەڵ حکومەتی عێراق گفتوگۆیان کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی ئێران لەگەڵ شاندێکی عێراقی کۆبووەتەوە بۆ توێژینەوەکردن لەسەر ئاسانکاری هاتووچۆی سەردانیکەران لە پێناو دابین کردنی هەماهەنگی گەورەتر لەو بوارەدا.

ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی ئەو هەماهەنگییە بێت کە لەگەڵ عێراق ئامادەکاری بۆ کراوە، سەردانیکەرانی مەراسیمی چلەی ئیمامى حوسەین دەتوانن سوودمەند بن لە پاسپۆرتی تایبەت بەو رێورەسمە و بە شێوەیەکی خێرا دروست دەکرێت.

ئەمەش لە دوای ئەوە دێت، عەبدولئەمیر شەممەری وەزیری ناوخۆی عێراق بە نوێنەرایەتی شاندێکی حکومەتی عێراق کە پێکهاتبوون لە بەڕێوەبەری گومرگ و بەڕێوەبەری پاسپۆرت و نشینگە و چەند بەرپرسێکی دیکە سەردانی تارانیان کردووە.













گەلەری