سەردێڕ:

گروپى ڤاگنەر کوژرانی سەربازێکی عێراقی لە ریزەکانی راگەیاند

PM:10:18:31/05/2023

16384 جار خوێندراوەتەوە

میدیای روسیا کوژرانی سەربازێکی عێراقیان راگەیاند کە لە ریزەکانی هێزی چەکداری ڤاگنەردا بووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، میدیای روسیا رایانگەیاند، یەکەم هاوڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە جەنگی ئۆکرانیا گیانی لە دەستداوە کە کەسێکی عێراقییە و لە ریزی چەکدارانی ڤاگنەردا سەرباز بووە.

ئاماژە بەوەشدراوە، ئەو کەسە ناوی (عەباس ئەبوو زەڕ) بووە و لە ناوچەی باخموت بە سەختی بریندار بووە و دوای ئەوەی نێردراوەتە نەخۆشخانە و لەوێ گیانی لەدەستداوە.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە شوباتی ٢٠٢٢ بە فەرمانی ڤلادمێر پوتین سەرۆکی روسیا جەنگى لە بەرامبەر ئۆکرانیا راگەیاند.

هاوکات دوای ساڵێک لە جەنگ لە ناوچەی باخموت کە بە خوێناویترین ناوچەی شەڕ دادەنرێت هێزی نافەرمی ڤاگنەر کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەکەی راگەیاند.

هێزی نافەرمی ڤاگنەر، لە بەرژەوەندی روسیا شەڕ دەکەن و لەو کەسانە پێکدێن، کە لە زیندانەکانى روسیا دەست بەسەر بوون، بەڵام بە فەرمانى حکومەتى روسیا، هەر زیندانییەک بۆ وڵاتەکەى شەڕ بکات، ئەوا بڕیارى ئازاد بوونى بۆ دەردەکرێت، هاوکات لە لایەن وەزارەتی بەرگری روسیاوە نیوەی پێداویستیەکانیان بۆ دابین دەکرێت.













گەلەری