سەردێڕ:

لیستی بەهێزترین سوپاکانی جیهان بڵاوکرایەوە

ژمارەیەک لە هێزەکانى سوپاى مارینزى ئەمەریکا
PM:08:22:31/05/2023

32028 جار خوێندراوەتەوە

ماڵپەڕی "گڵۆباڵ فایەر پاوەر"ی جیهانی ریزبەندی ساڵانەی بۆ بەهێزترین سوپاکانی جیهان بڵاوکردەوە و بەپێی ریزبەندییەکە چەند سوپایەکی وڵاتانی عەرەبی لە پێشەنگی سوپاکاندان و عێراقیش لە پلەی ٤٥هەمدایە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ماڵپەڕی"گڵۆباڵ فایەر پاوەر" ریزبەندی بەهێزترین سوپاکانی جیهانی رایگەیاند و ئاماژەی بەوەش کرد، ریزبەندییەکانی ماڵپەڕەکە پشت بە ٦٠ هۆکار دەبەستێت بۆ ئەنجامدانی پۆڵێن کردنەکە.

هاوکات، ریزبەندییەکە دەریدەخات، عێراق لە ریزبەندی ٤٥ەمینی وڵاتانی جیهاندایە لە ڕووی بەهێزی.

باسی لەوەش کردوە، بەپێی توانای یەکە سەربازییەکان و توانای دارایی و شارەزایی جوگرافی و توانای لۆجستی لە گرنگترین هۆکارەکانی رێکخستنی ریزبەندییەکەن.

ریزبەندی ١٠ بەهێزترین سوپای جیهان بەمجۆرەى خوارەوە ریز کراون:

یەکەم: سوپای ویلایەتە یەکگرتوەکان ئەمەریکا

دووەم: سوپای روسیا

سێهەم: سوپای چین

چوارەم: سوپای هیند

پێنجەم: سوپای بەریتانیا

شەشەم: سوپای کۆریایی باشور

حەوتەم: سوپای پاکستان

هەشتەم: سوپای ژاپۆن

نۆیەم: سوپای فەڕەنسا

دەیەم: سوپای ئیتاڵیا

هەر بەپێی راپۆرتەکەی "گڵۆباڵ فایەر پاوەر"، سوپای میسر لە ریزبەندی ١٤یەمی وڵاتانی جیهانیدایە و سعودیەش لە ریزبەندی ٢٢ەمە و جەزائیریش ریزبەندی ٢٦ەمی گرتوە.

ماڵپەڕی "گڵۆباڵ فایەر پاوەر" لە ساڵی ٢٠٠٦ەوە شیکاری بۆ سوپاکانی جیهان دەکات و ساڵانە بە پێی پێوەرەکان ریزبەندی بە هێزترین سوپاکانی جیهان لە یەکەکانی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی دادەنێت.

وێنەى لیستى وڵاتەکان













گەلەری