سەردێڕ:

فڕۆکەکانی روسیا دوایین کەشتی جەنگی ئۆکرانیایان تێکشکاند

PM:08:10:31/05/2023

2936 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتی هێزە ئاسمانییەکان، کۆتا کەشتی جەنگی ئۆکرانیا تێکشکێندراوە و چالاکی سێ کۆمەڵەی بە دواداچوونی ئۆکرانی پووچەڵ کراوەتەوە.


وەزارەتی بەرگری روسیا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە رێکەوتی ٢٩ی ئەم مانگە لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی تایبەتی هێزە ئاسمانییەکانی روسیا کۆتا کەشتيی جەنگی هێزە دەریاییەکانی ئۆکرانیایان لە بەندەری ئۆدێسا تێکشکاندووە.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە نزیک شاری ئەڤدیڤکا لە میحوەری دۆنێستک ملاملانێی چەکداری توند روویداوە و چالاکی سێ کۆمەڵەی بە دواداچوونی ئۆکرانی لە میحوەری کۆبیانسک پووچەڵ کراوەتەوە.

دەشڵێت، "کۆگای جبەخانەی سەربازی هێزەکانی ئۆکرانیایان لە خارکیڤ وێران کردووە."

لە رۆژی دووشەممەش سوپای ئۆکرانیا رایگەیاند، لە هێرشێکی فرۆکە بێفرۆکەوانەکانی روسیا زیان بە بنکەی ژێرخانە ئابوورییەکانی بەندەری ئۆدێسای سەر دەریای رەش کەوتووە و کە بە بەندەرى سەرەکی هەناردەی دانەوێڵە هەژمار دەکرێت.

بەڵام سوپای ئۆکرانیا هیچ زانیارییەکی لە بارەی زیانەکان نەخستەڕوو کە ئایا کاریگەری لەسەر هەناردەی دانەوێڵە دەبێت یاخود نا.













گەلەری