سەردێڕ:

وێنە..بەرپرسێکی حکومی هەرێم کۆچی دوایی کرد

PM:04:57:31/05/2023

133780 جار خوێندراوەتەوە

بێوار خنسی راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم بۆ کاروبارى ووزە، بە نەخۆشی جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.


بەپێى زانیارییەکانى پەیامنێرى ئێن ئاڕ تى، ناوبراو لە رێگەی نێوان هەولێر-دهۆک سنگی تووشی ئازار بووە و تاوەکو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە، گیانی لە دەستداوە.

بێوار خنسی یەکێک بوو لە شارەزایانی وزە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە ساڵی ١٩٥٩ لە گوندی خنسی قەزای شێخانی پارێزگای دهۆک لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لەو قەزایە تەواو کردووە، هەریەک لە بڕوانامەکانى بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرای لە جیۆلۆجی و کانزاکان بە دەستهێناوە، وەکو راوێژکار و شارەزا لە چەندین ناوەند توێژینەوەی کردووە، زیاتر لە ٢٠ کتێبی لە بوارەکانىی وزە و سامانە سرووشتییەکان هەیە.

هێرش قادر، هەولێر

 

بێوار خنسی: پێویستە پاڵاوگەیەکی نیشتمانی لە هەرێمی کوردستان هەبێت












گەلەری