سەردێڕ:

کەشناسی: کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت

PM:02:44:31/05/2023

5356 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و کەشوهەوا ناجێگیر دەبێت.


کەشناسی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت پاشان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت، ئەگەرى دروستبوونى کەشێکى ناجێگیر لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە لە کاتەکانى نیوەڕۆ و لە ماوەیەکى کورتخایەندا کۆتایى دێت و ئاسمانى سەنتەرى پارێزگاکان لە پەڵە هەورەوە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت .

دەشڵێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ و لە هەندێک ناوچەدا پلەکان کەمێک بەرزدەبنەوە .

کەشناسی راشیگەیاندووە، بۆ سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێ و لە هەندێک ناوچە بۆ نیمچە هەور دەگۆڕێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارەکانى ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر :36 پلەى سیلیزى

سلێمانی : 35 پلەى سیلیزى

دهۆک : 35 پلەى سیلیزى

کەرکوک : 39 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 37 پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران : 24 پلەى سیلیزى

زاخۆ :35 پلەى سیلیزى

سۆران : 34 پلەى سیلیزى

گەرمیان : 39 پلەى سیلیزى













گەلەری