PM:12:52:31/05/2023
26308 جار خوێندراوەتەوە
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، تەرمی کەسێک لەسەر شەقامی ١٥٠ مەتری هەولێر دۆزراوەتەوە کە بووە بە دوو لەتەوە.
باسی لەوەشکرد، گوماندەکرێت شەو ئۆتۆمبێل لێیدابێت و جێهێڵدرابێت.
ئەوەشی خستەڕوو،
لە ئێستادا پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و تەرمەکە دەبەنە پزیشکی دادی
هەولێر.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی راشیگەیاند، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو کەسە خەڵکی رۆژئاوای کوردستان بووە و کرێکار بووە لە یەکێک لە پرۆژەنیشتەجێبوونەکانی نزیک شەقامەکەدا.
ئومێد چۆمانی، هەولێر