سەردێڕ:

روسیا: بەهۆی بۆردومانەکەی ئۆکرانیاوە چوار کەس گیانیانلەدەستداوە

AM:09:13:31/05/2023

2936 جار خوێندراوەتەوە

پارێزگاری ناوچەی بیلگورودی روسیا رایگەیاند، بەهۆی بۆردومانەکانی ئۆکرانیا لە نزیک ئەو ناوچەیە چوار کەس گیانیانلەدەستداوە و ٣٠٠ کەسیش ماڵەکانیان چۆڵکردووە. روسیاش دەڵێت، ئۆکرانیا مۆسکۆی بۆردومان کردووە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، ٠پارێزگاری ناوچەی کراسوندار لە روسیا رایگەیاند، ئۆکرانیا چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی ناردووتە ئاسمانی مۆسکۆ و پاڵاوتگەیەکی نەوتیان بۆردومان کردووە و بەهۆیەوە پاڵاوتگەکە گڕیگرتووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاگرەکە لە کاتی خۆیدا کۆنترۆڵکراوە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە. دەشڵێت، "لە ماوەی مانگێکدا ئۆکرانیا چەند جارێک هێرشی کردووەتە سەر پاڵاوتگە نەوتییەکان."

هاوکات، پارێزگاری ناوچەی بیلگورود کە دەکەوێتە سنوری نێوان روسیا و ئۆکرانیا باسی لەوەکردووە، بەهۆی بۆردومانەکانی ئۆکرانیاوە چوار کەس گیانیانلەدەستداوە و چەندان باڵەخانەی نیشتەجێبوونیش زیانی پێگەیشتووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، لە ٢٤ـی شوباتی ساڵی رابردووە و سوپای روسیا بە فەرمانی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا هێرشیکردووەتە سەر ئۆکرانیا و تاوەکو ئێستاش جەنگ بەردەوامە.













گەلەری