پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، لە قەزای کەلار بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر گەنجێکی تەمەن ٢٨ ساڵ گیانی لە دەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، گەنجێک لە کاتی کارکردن تایەی ئۆتۆمبێلێک پێیدا تەقیوە و راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای
ئەوەی تایەکە بە گەنجەکەدا تەقیوە تەرمەکەی رەوانەی بنکەی پزیشکی دادوەری قەزای
کەلار کراوە و لە ئێستادا توێکاری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە و پۆلیس لەسەر چۆنیەتی
رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەکات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو
گەنجە تەمەنی ٢٨ ساڵە و دانیشتووی گردەگۆزینەی سەر بە قەزای کەلار بووە و پیشکەی
فرۆشیار بووە.