سەردێڕ:

بانکی رافیدەین: ئاگاداری ئەم دوو فێڵە بن

PM:11:01:30/05/2023

5068 جار خوێندراوەتەوە

بانکی رافیدەین هۆشداری دایە خەڵک بۆ ئەوەی خۆیان بە دوور بگرن لە مامەڵە کردن بە دراوی رۆبڵی بێلاروسی بۆلیڤاری فەنزوێلی، هاوکات هۆشیاری دا لە بارەی پەیجی ساختە کە بە ناوی بانکی رافیدەینەوە مامەڵە دەکەن.


ئێوارەى ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی رافیدەین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان لە مامەڵەکردن بە دراوی راکێشراو بە تایبەتی رۆبڵی بێلاروسی و بۆلیڤارى فەنزوێلی، چونکە ئەگەری هەیە لە رێگەیەوە تووشی فێڵ و تەڵەکە ببن.

ئاماژە بەوەش کراوە، جگە لەوەش هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان لە بارەی ئەو پەیجە ساختانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بە ناوی بانکی رافیدەینەوە خۆیان نیشان دەدەن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو پەیجە ساختانە کاریان فێڵ کردنە لە خەڵک بە پاساوی پێدانی قەرز پێیان و بەڕێکردنی مامەڵەکانیان داوای ناو و زانیاری دەکەن بۆ مەبەستی قازانجی خۆیان.













گەلەری