سەردێڕ:

توێژینەوەیەک: ژنان زیاتر لە پیاوان دەژین

PM:10:39:29/05/2023

2648 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەک ئاشکرایکردووە، ژنان بەراورد بە پیاوان تەمەنیان زیاترە و زۆرتر دەژین.


بەپێی بابەتێکی تەندروستی ماڵپەڕی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، داتاکان ئاشکرایان کردووە کە ژنان لە سەرتاسەری جیهاندا لە پیاوان زیاتر دەژین.

توێژینەوەکە، هۆکارە سەرەکییەکەی بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە مرۆڤ ٢٣ جووت کڕۆمۆسۆمی هەیە، ٢٢ یان ٪١٠٠ رێک وەک یەکن، بەڵام جووتە کڕۆمۆسۆمەکەی کۆتایی جیاوازن، لە ژناندا جووتەکە XX و لە پیاواندا X,Y ئەمەش جیاوازییە سەرەکییەکەیە.

ئەنجامی توێژینەوە زانستیییەکە، لەلایەن زانایانی زانکۆی ساوس وێڵزی بەریتانیاوە ئەنجامدراوە، ٢٢٩ جۆری زیندەوەری لەخۆگرتووە بۆ هەڵسەنگاندنی تەمەن درێژی مێیە و نێرەکان، دەرکەوتووە کە تێکڕایی تەمەنی مێینەکان لە هەموو جۆرەکانیدا بە رێژەی ٪ ١٧ زیاترە لە تێکڕای تەمەنی چاوەڕوانکراو لە نێرەکاندا.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، لەگەڵ تەمەندا ئاستی هۆرمۆنەکان کە پەیوەندییان بە رەگەزەوە هەیە دەگۆڕێن، لە پیاواندا لەکاتی بەساڵاچووندا ئاستی هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن کەم دەبێتەوە و ئاستی هۆرمۆنی ئیسترۆجین زیاد دەکات، ئەمەش بەتایبەتی پەیوەندی خواردن و شێوازی ژیانی خراپەوە هەیە کە دەبێتە هۆی قەڵەوی.

زۆربەی توێژەران باوەڕیان وایە، ژنان بەخت یاوەریانە، چونکە هۆڕمۆنی ئیسترۆجین کاریگەری لەسەر چالاکی" Telomerase" دەبێت و ئەویش بە ئەرێنی کاریگەری لەسەر تەندروستییان دروست دەکات.

ر.ئ












گەلەری