سەردێڕ:

ئەو کەسەى لە کاتى دەنگدان دەمانچەى خستە سەر وێنەى کڵیچدارئۆغڵو دەستگیر کرا

PM:06:17:28/05/2023

6292 جار خوێندراوەتەوە

دەنگدەرێکى تورک لەکاتى دەنگدان بە چەکەوە دەچێتە سەر سندوقى دەنگدان و چەکەکەى دەخاتە سەر وێنەى کەمال کڵیچدارئۆغڵو پاشان وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە.


میدیاى تورکی بڵاویانکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە لەمیانەى بەڕێوەچونى خولى دوەمى هەڵبژاردنە سەرۆکایەتیەکەى تورکیا، کەسێک لە ناحیەى فیندکلى سەر بە پارێزگاى ریزەى تورکیا، بە ناوى محەمەد ئۆزدەم، بە چەکەوە چوەتە سەر سندوقەکانى دەنگدان و روى چەکەکەى خستوەتە سەر کاغەزى دەنگدانەکە و وێنەى کەمال کڵیچدارئۆغڵو کاندیدى هاوپەیمانى میللەت.

میدیاى تورکیا ئاماژەیان بەوەشداوە، ئۆزدەم کاغەزێکی لە تەنیشتى وێنەکەى کەمال کڵیچدارئۆغڵو داناوە و لەسەری نوسیوە: "ئەو کەسەی نانی ئەم وڵاتەی خوارد و خیانەتی کرد، فیشەکێک دەخوات لە کوڕی ئەو وڵاتەی کە نانی ئەوى تێدا خواردووە".

محەمەد ئۆزدەم کە ئەو وێنەیەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردوەتەوە، دواى ئەوەى سکاڵاى لەسەر تۆمار کراوە دەستگیر کرا، بە گوێرەى زانیارییەکانى میدیاى تورکیا ناوبراو پێشینەی تاوانی هەبوە و ماوەیەک پێش ئێستا لە زیندان ئازاد کراوە.













گەلەری