بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر ٨:٠٠ خولى دووەمی ھەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری تورکیا دەستی پێکرد لە کاتژمێر ٥ـدا دەرگای بنەکەکانی دەنگدان داخران و دەست بە جیاکردنەوەى دەنگەکان کرا.
لە خولى دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری تورکیا دا ٤٧ هەزار دەنگدەری نوێ مافی دەنگدانیان هەبوو.
رکابەری پۆستی سەرۆک کۆماری تورکیا لە نێوان ڕەجەب تەیب
ئەردۆغان کاندیدی هاوپەیمانی کۆمار و کەمال کڵیچدارئۆغلو کاندیدی هاوپەیمانی میللەتدایە،
بەپێی زۆرینەی ئەو ڕاپرسیانەشی کە کراوە ئەردۆغان لە گەڕی دووەمی هەڵبژاردنەکاندا
سەرکەوتن بەدەست دەهێنێت.
لە ماوەی پێشووشدا، سینان ئۆغان کاندیدی هاوپەیمانی ئاتا
دەنگی هاوپەیمانێتییەکەی خستە پاڵ هاوپەیمانێتی کۆمار و پاڵپشتی خۆی بۆ ئەردۆغان
راگەیاند.
ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ خولی دووەم لە دوای ئەوەوە دێت
کە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان لە ١٤ی ئەم مانگەدا بەڕێوەچوو بەبێ ئەوەی هیچ کام
لە کاندیدانی سەرۆکایەتی دەنگی پێویست بە دەست بهێنن.
هەر بۆیە بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی تورکیا بۆ
پێنج ساڵی داهاتوو، هەڵبژاردنەکە چووە خولی دووەم کە ئەمەش دەبێتە یەکەم هەڵبژاردن
لە مێژووی دروستبوونی کۆماری تورکیا بۆ یەکلایی کردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵات،
پەنا بۆ خولی دووەم هەڵبژاردن ببرێت.
دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیا رایگەیاند، پرۆسەی
جیاکردنەوەی دەنگەکان لە سەرانسەری بنکەکانی دەنگدان دەستی پێ کرد.