سەردێڕ:

لە هەولێر دەستڕێژی گولـلە کرا و کوژراو و بریندار هەیە

PM:12:08:28/05/2023

75004 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، کاتژمێر ١٢ی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، لە شەقامی ١٠٠ مەتری شاری هەولێر لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە، لە نزیک گەڕەکی ٣٢ی پارک، دەستڕێژی گولـلە لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پیکاب کرا.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەی هەولێر لە وەستانی ترافیک دا کەسێک بە جلی سەربازییەوە لە ئۆتومبێلێک دا دەستڕێژی گولـلەی لە ئۆتومبێلێکی دیکە کردووە و بەهۆیەوە کەسێک کوژراوە و یەکێکى تر بریندار بووە.

بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەو ئۆتؤمبێلەی تەقەی کردووە سێ کەسی تێدا بووە و دواتر هەڕەشەی لە ئۆتؤمبێلەکانی دیکە کردووە تاوەکو رێگای بۆ چۆڵ بکەن و شوێنی رووداوەکەی جێهێشتووە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی، ئەو کەسانەی تەقەیان لێکراوە دوژمندار بوون و ساڵی پار دەستڕێژی گولـلەیان لە خانەوادەیەکی دیکە کردووە.

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەش کرد، لە دەستڕێژەکەی ساڵی رابردوودا چوار کەس کوژران و گومان دەکرێت خانەوادەی ئەو چوار کوژراوە ئەمڕۆ دەستڕێژی گولـلەیان لەو ئۆتومبێلە کردبێت و ئەو کەسەیان کوشتبێتەوە.

 













گەلەری