سەردێڕ:

بەرپرسێک لە هیندستان بۆ دۆزینەوەی مۆبایلەکەی بەنداوێکی بەتاڵکردەوە

PM:10:12:27/05/2023

92556 جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی تەندروستی هیندستان دوای ئەوەی مۆبایلەکەی لێکەوتووەتە ناو بەنداوێکەوە بڕیاری دەرکردووە، بەنداوەکە بەتاڵبکەنەوە و کاتێک مۆبایلەکەی دۆزیوەتەوە دەبینێت لە کارکەوتووە و لەلایەن حکومەتیشەوە لە کارەکەی دوورخراوەتەوە.


میدیاییەکانی هندستان بڵاویانکردەوە، راجیش فیشواس پشکنەری تەندروستی هیندی مۆبایلەکەی لێکەتووەتە بەنداوێکەوە لەو کاتەی سەرقاڵی وێنەگرتن بووە، بڕیاری دەرکردووە بەنداوەکە بەتاڵبکرێتەوە بۆ ئەوەی مۆبایلەکەی بدۆزێتەوە.

ئەم رووداوە لە بەنداوی خرکتا لە ویلایەتی چهاتیسغارەی ناوەڕاستی هندستان روویداوە. و بەرپرسەکە دەڵێت، "مۆبایلەکەم مامەڵەی حکومی تێدا بووە."

پرۆسەی بەتاڵکردنەوەی بەنداوەکە سێ رۆژی خایاندووە و راجیشیش مۆبایلەکەی دۆزییەوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ماوەکی زۆر لە ژێر ئاودا بووە لە کارکەوتبوو و لە دوای ئەو رووداوەش راجیش لە کارەکەی دوورخرایەوە چونکە پۆستەکەی بە خراپی بەکارهێنابوو.

لە دوای دوورخستنەوەی راجیش فیشواش راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتبوو، سەرەتا تیمێکی غەواسی ناردووەتە ناو بەنداوەکە بۆ ئەوەی مۆبایلەکەی بدۆزنەوە دوای ئەوەی بۆیان نەدۆزراوەتەوە ئنجا بەنداوەکەی بەتاڵکردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدابوو، لەلایەن یەکێک لە بەرپرسانی بەنداوەکەوە مۆڵەتی بەتاڵکردنەوەی پێدراوە و پێشی وتووە،" سوودی بۆ جوتیاران دەبێت و ئاوی زیاتریان بۆ دەچێت."













گەلەری