PM:07:04:27/05/2023
2132 جار خوێندراوەتەوە
پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق دوو پڕۆژەی گرنگی راگەیاند، یەکەمیان بانکێکە کە قەرز دەدات بە چینی گەنجان و خاوەن پڕۆژە بچووکەکان و ئەوی دیکەیان دامەزراندنی ناوەندێكی کار و داراییە، کە پێکهاتووە لە چەندین بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو.
عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە کۆنگرەی ساڵانەی بانکی عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیەکی نوێ جێبەجێ دەکەن بە ناوی بانکی رابەرایەتی بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی و ئەرکەکەی پشتیوانیکردنی دارایی دەبێت لە گەنجان و خاوەن پڕۆژە بچوک و مامناوەندەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پڕۆژەیە دەبێتە یەکەم
بانک کە قەرز و پشتیوانی دارایی بە گرەنتی کەم بداتە ئەو کەسانەی سەرچاوەی داراییان
کەمە لە پێناو هەمەجۆرکردنی ئابوری نانەوتی لە رێگەی پڕۆژەی بچووکەوە بۆ چالاکردنی
کەرتی تایبەت و کەمکردنەوەی رێژەی بێکاری و هەژاری.
ئەوەشی خستەڕوو، جگە لەوەش بانکی ناوەندی
پڕۆژەیەکی دامەزراندنی ناوەندی کار و دارایی دادەمەزرێنێت، کە هاوشێوەی شارێکی تەواو
دەبێت و پێکهاتووە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو و کەرتی کار و دامەزراوەیی دارایی.