لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بە پێشنیازی سەرۆکی نەوەی نوێ و فراکسیۆنی نەوەی نوێ گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی موچەیان پەسەند کردووە.
یوسف کیلابی ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، پەیوەندییان لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوی نوێ و سروە عەبدولواحید سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق هەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هۆشدار و پێداگربوون لە گەڕاندنەوەی بەشێک لە مافەکانی
خەڵکی هەرێمی کوردستان و گرنگترین چین کە زوڵمی لێکرابوو چینی فەرمانبەران و
خانەنشینان بوو کە بەشێکی مووچەکانیان بە ناچاری لێبڕابوو .
ئەوەشی خستەڕوو، بۆیە لە بودجەی عێراق حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندکراوە
بە گەڕاندنەوەی ١٠٪ی پاشکەوتی مووچە و خشتەیەک دابنێت بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم
لێبڕینەکان.