سەردێڕ:

قاسم ئەعرەجی بۆ گفتوگۆ لەبارەی پرسی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران سەردانی سلێمانی کرد

PM:02:21:27/05/2023

2980 جار خوێندراوەتەوە

بەیانی ئەمڕۆ وەفدێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، سەردانی سلێمانیان کرد بۆ تاوتوێی پرسی ئەمنی نێوان عێراق و ئێران.


ئەمڕۆ شەممە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگەیاند، بە رێنمایی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی پارێزگای سلێمانیان کردووە.

ئاماژە بەوەدراوە، لە سەردانەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پرسی ئەمنی عێراق و ئێران دەکرێت، کە رێککەوتنی لەسەرکراوە لە نێوان ئەو دوو وڵاتەدا؛ بەتایبەت پرسی هێزە چەکدارەکانی دژ بە ئێران کە بنکەکانیان لە ناو خاکی هەرێمی کوردستانە.

ئەوەش دوای سەردانەکەی مانگی نیسانی دێت، کە لە مانگی نیساندا دوای هێرشە درۆنییەکەی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی؛ سەردانی فڕۆکەخانەکەی کرد.

ئەوە لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا میدیا عەرەبییەکان رایانگەیاند، قاسم ئەعرەجی سەردانی وڵاتی ئێران دەکات بۆ پێدانی راپۆرت لەسەر ئەو رێککەوتنە ئەمنییەی کە لەگەڵ وڵاتی ئێران واژۆیان کردووە لەبارەی هێزە چەکدارەکانی دژ بە ئێران.













گەلەری