سەردێڕ:

پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی هەرێم دەستیپێکرد

PM:01:19:27/05/2023

1164 جار خوێندراوەتەوە

پڕۆسەی وەگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆکانی هەرێم دەستیپێکرد و بڕیارە حکومەتی عێراق ئەمساڵ ٣٧٥ هەزار تۆن گەنم لە جوتیاران وەربگرێت، هاوکات، جوتیارانیش دوای رادەستکردنی بەرهەمەکانیان شایستە داراییەکانیان وەردەگرن.


پەیامنێری ئێن ئاڕتی لە سلێمانی ڕایگەیاند، لە ئێستادا پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سەرجەم پارێزگاکانی هەرێم دەستی پێکردووە و بڕیاریشە ئەمساڵ حکومەتی عێراق بڕی ٣٧٥ هەزار تۆن گەنم لە جوتیارانی هەرێم وەربگرێت.

پەیامنێری ئێن ئاڕتی ئاماژەی بەوەشکرد، وەرگرتنی بڕی گەنم لە هەر پارێزگایەک جیاوازە، بەجۆرێک ١٢٠ هەزار تۆن گەنم لە پارێزگای هەولێر و ١١٣ هەزار تۆن لە پارێزگای دهۆک و ١٤٢ هەزار تۆنیش لە پارێزگای سلێمانی.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هەر تۆنێک گەنمی جوتیارانی هەرێم هاوشێوەی عێراق بە بڕی ٨٥٠ هەزار دینار وەردەگیرێت، دەشڵێت، ئەمساڵ دوای رادەستکردنی گەنم، جوتیارانی هەرێم دەتوانن شایستە داراییەکانیان وەربگرن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، هەر ئەمڕۆ، بەشێک لە جوتیارانی هەرێم لە کەلار و چوارقوڕنە، دژی وەرنەگرتنی تەواوی بەرهەمەکانیان گردبوونەوە.













گەلەری